فرانک هۆخەربەییتس كێیه‌؟
  2023-02-07       2208       

نوسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی


دوای ئەوەی پێشبینی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ی كردبوو، له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا زیاتر دەرکەوت. ئه‌و وتبووی (بوومەلەرزەیەکی گەورە بە گوڕی زیاتر لە ٧.٥ پلە تورکیا و سووریا دەگرێتەوە).

 

پێشبیینییه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو! (له‌كاتێكدا هیچ ناوه‌ندێكی زانستی پێشبینیكردنی ته‌واوه‌تی بۆ كات و شوێن و ماوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ ڕاست دانانێن) بوو به‌ یەکێک لە پاڵەوان و بەناوبانگەکانی ڕاگه‌یاندنه‌كان و له‌ ئێستادا زۆرترین کەس به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاخۆ (فرانک هۆخەربەییتس كێیه‌؟) ئێمه‌ كاره‌كه‌تان بۆ ئاسانتر ده‌كه‌ین و لێره‌وه‌ پێتانی ده‌ناسێنیین:

توێژه‌ر، جیۆلۆجیسی هۆڵندی (فرانک هۆخەربەییتس (Frank Hoogerbeets ساڵی ١٩٦٨ له‌دایك و باوكێكی هۆڵندی له‌دایك بووه‌. لە دامەزراوەی ئەندازەیی )کۆمەڵەی خۆر (SSGEOS کاردەکات. هاوسه‌ری خاتوو (ئەنکە ڤیسەر(Anke Hoogerbeets-Visser نه كه‌ وه‌ك توێژەێکی کۆمەڵایەتییه‌.

ده‌رباره‌ی منداڵ و ژیانی تایبه‌تی زانیارییەکی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ له‌ پەیڕەوانی ئایینی کریستیانییه‌. باڵای ١.٧٠ یه‌ کێشی ٨٢ کیلۆیه‌.


فرانك هه‌ر له‌ منداڵییەوە ئارازووی زۆری بۆ ناسینی کۆمەڵەی خۆر و مانگ و هەسارەکان هەبووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا هەوڵی داوه‌ له‌ نەخشه‌ی بیرکاری نێوان هەسارەکان تێبگات كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌ دواتر بووی بوو بە بنەمایەکی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە پێوەری ئەندازەیی هەسارەکان. ساڵی ٢٠٠٢ ڕێکخراوێکی قازانجنەویستی بەناوی Ditrianum ه‌وه‌ دامەزراندووە كه‌ پاڵپشتی له‌ لێکۆڵینەوە و پێوەری ئەندازەیی لە سرووشت ده‌كات. ساڵی ٢٠٠٧ سەرنجی وردی خسته‌ سه‌ر ئەندازەیی لە کۆمەڵەی خۆردا كه‌ بەدیدی فرانگ ئه‌م ناسینه‌ گەورەترین کاریگەریی لەسەر زەوی و مانگ هەیە. سامانەکەی كه‌ هەندێک به‌ نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار ده‌یخه‌مڵێنن لە ڕێگەی ژیانی پیشەیی خۆیەوە وەک توێژەرێک بەدەستی هێناوە.


لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆک لە ڕووپێوی ئەندازەیی کۆمەڵەی خۆر کاردەکات كه‌ ناوه‌ندێكی زانستییه‌ بۆ توێژینەوە و چاودێریكردنی ئەندازەیی تەنە ئاسمانییەکان لەگەڵ چالاکییە بومەلەرزەییەکاندا.

چه‌ند ڕۆژێك پێش كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌شی مانگ، ئه‌و به‌ دیاریكراوی له‌ ڕۆژی هەینی 3ی 2ی 2023 لە ئەکاونتی تویتەری خۆی ئاشكرای كردبوو. ئاماژه‌ی به‌ هه‌ر سێ بنه‌ڕه‌تی (كات، شوێن و بڕ)ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كردبوو و باسی له‌و ناوچه‌یه‌ كردبوو و به‌ (ناوەڕاستی تورکیا "باکووری کوردستان"، ئوردن، سووریا و لوبنان)ی دانابوو، كاتی ڕوودانیشی بۆ (4 بۆ 6ی مانگی 2ی دیاری كردبوو و بڕكه‌شی به‌ گوڕی 7.5 بەپێوەرەکانی ڕێخته‌ر مه‌زه‌نده‌ كردبوو. به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای SSGEOS ڤیدیۆیەکی تری بڵاوکردەوە کە تیایدا فرانک هۆخەربەییتس ئه‌وه‌ی ڕایگەیاندبوو کە (چالاکی بومەلەرزەیی گەورەتر ڕوو ده‌دات) به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ سێ بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر ناخاته‌ ڕوو كه‌ ئه‌مه‌یان (لە ناوەڕاستی تورکیا و ناوچەکانی چواردەوری تورکیا) ڕوو ده‌ده‌ن.

بەڵام زانایان و لێکۆڵەرەنی زانکۆی دێلفت بڕوایان بە میتۆد و شێوازەی فرانک هۆخەربەییتس نییە، پرۆفیسۆرو مامۆستای زانکۆی دێلفت لاسلۆ ئێڤەرس لە ڕۆژنامەی (داخبڵاد)ی هۆڵندی ئاماژەی بەوەکردووە کە (پێشبینێکانی هۆخەربەییتس بە پێشکەوتنێکی گەورە نابینێت و زیاتر بە ڕێکەوتی داده‌نێت) چونكه‌ هەمیشە دەتوانیت بڵێیت لە داهاتوویەکی نزیکدا بوومەلەرزەیەکی گەورەی تر لە ئەندەنووسیا، شیلی یان ئەلاسکا ڕوو دەدات و ڕەنگە ڕووش بدات. به‌ پێچه‌وانه‌ی فرانكه‌وه‌ زۆربه‌ی زانایان ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ کە هەسارەکان کاریگەرییان هەبێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها هێزی کێشکردنە. به‌ڵام فرانک لە لێکۆڵینەوەکانیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ت ڕوو كه‌ نەک هێزی کێشکردن بەڵکو شەپۆلی ڕووناکی یان شەپۆلی کارۆموگناتیسیش ڕۆڵیان هەیە لە گۆڕانکارییە فیزیاییەکاندا.

سەرچاوەکان:

leidschdagblad
dvhn.nl/binnenland
glamourbiz
nieuwsblad بەلژیکی
noordhollandsdagblad

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×