نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2023-02-08       432       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ رۆژی سێیەم بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارو 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 77 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا، جەخت لەوە كردەوە كە هەنگاوەكانیان لەبارەی سودی بانكی بە جۆرێك دەنێن، ئابوریی وڵاتەكەیان روبەڕوی سستبون نەكەن.

ئەو لێدوانانەو هاوكات كەمبونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا، هۆكارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×