ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
  2023-02-08       409       

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ دەكات، لەوانە: ناردنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكانی سوریاو توركیا، هەروەها تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسایەك لەبارەی سپیكردنەوەی پارە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆی چەند تەوەرێک دەکات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، "لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە رودانی دوایین بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردو وڵاتی دراوسێ (سوریا و تورکیا) دەخرێتەڕو."

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسەندکردنی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی شوشتنەوەی مایەو مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی) لە هەرێمی کوردستان و (پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا)."

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە "رای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەشنوسی یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبونەوەکەدا دەخرێتەڕو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×