كەشناسی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری سلێمانی و دهۆك هەیە
  2023-02-08       357       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ چوارشەممەو سبەی پێنجشەممە، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. دەشڵێت، ئەمشەو ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و هەندى جار ئاستى باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، هەروها بەفر بارین لەناو چەشاخاوییە بەرزەکان دەبێت و ئەگەرى بەفربارینیش لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لەچاو دوێنێ بە یەك تا دو پلە نزم دەبنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیاو بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 9، سلێمانی: 6، دھۆک: 6، کەرکوک: 11، ھەڵەبجە: 5، سۆران: 4، گەرمیان: 12 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×