لە گەرمیان "چەكدارێكی داعش" دەستگیركرا كە شوانی دەكرد
  2023-02-08       423       

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، چەكدارێكی داعشیان لە سنورەكەیان دەستگیركردوە كە بە ناوی ساختەوە كاری شوانی كردوە.

ئاوێنە: ئاسایشی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەچەندڕۆژی ڕابردودا هێزەکانمان زانیار وردیان کۆکردەوە لەسەرهەبونی چەکدارێکی داعش لەسنورەکە کە کاری شوانی كردوە، بەناوێکی ساختەوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیریان کرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتبار بەناوی (س. ط. ع.) تەمەن 1991 پێشینەی چەکداری داعشی هەبو لەساڵی ٢٠١٥ لەحەویجە، دوای لێکۆڵێنەوە لەگەڵی دانی بەوەدانا کە چەکداری داعش بوە."

ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەماوەی ڕابردودا بەهەمانشێوە برایەکی تۆمەتبار بەتۆمەتی چەکداری داعش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرابو."

وتوشیەتی"لەئێستا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر لەسەربڕیاری دادوەر لەبەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بەردەوامە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×