لە كەركوك كچێكی باوكی خۆی بە چەقۆ برینداردەكات و بۆ چارەسەركردنی نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک راگەیاند، لە گەڕەكی (حەی شوهەدا)ی كەركوك بەهۆی کێشەیەكی کۆمەڵایەتییەوە کچێکی تەمەن 17ساڵان بەچەقۆ باوکی خۆی برینداركردووە.
وتیشی، “پاش بریندارکردنی، باوکی گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەئێستادا لەژێر نەشتەرگەریدایە”.