ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا "کەمپینێکی بەرفراوان" بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا رابگەیێنێت، بۆ ئەوەش پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردراون هاوکارییەکان کۆبکەنەوە.
ئاوێنە: ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهممه به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی كۆبوهتهوه و لە دەستپێکدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی هەرێمی کوردستانی بۆ کەس و کار و بنەماڵەی قوربانیانی بومەلەرزەی هەردو وڵاتی تورکیا و سوریا دوپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەدا، کە هەرێمی کوردستان بە پێی توانا، هەمو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی زیانلێکەوتوانی ئەم کارەساتە دەکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا یەکەمین کاروانی فریاگوزاری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان گەیێندرایە باکووری کوردستان و تورکیا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "لە هەمانکاتدا رێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر بۆ ناردنی کاروانی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سووریا."
پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان راسپێردراون کە "کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە" رابگەیێنن.
جێگەیباسە، بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 6-2-2023، بەڕێوبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئامار؛ بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا؛ تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و سەروو 50 هەزار کەسیش بریندار بوون.