شەپۆلێكی سەرمای بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
  2023-02-08       747       

شەپۆلی بەفربارین سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو شارەزایەكی كەشناسیش پێشبینی دەكات، بەفربارین تا سبەی بەردەوام بێت و پلەكانی گەرماش بۆ خوار سفری سیلیزی دابەزێت.

ئاوێنە: محەمەد كەلاری، شارەزا لەبواری كەشناسی رایگەیاندووە، پێشبینی دەكەم بەفربارین تا كاتژمێر 9ی سبەی پێنجشەمە بەردەوامی هەبێت، پاشان بەرەو لاوازی دەڕوات، ئەو شوێنانەشی بەفری لێ نەباریوە، یان كەم باریوە، ئەوا ئەگەری بەفری هەیە و زۆرینەی سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی پێشبینیشی كردووە، بەفربارین بە بڕێكی كەم لەسەنتەری شاری هەولێر ببارێت، بە رێژەیەكی زۆرتریش لە شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە دەبارێت.

شەپۆلی بەفرەكە هاوكات دەبێت لەگەڵ سەرمایەكی بەهێز، كە ناوچەكە دەگرێتەوەو پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×