هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان لەبارەی هەرزان بوونی نرخی خۆراک و شمەک ڕاگەیەندرا
  2023-02-08       960       

دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق و حكومەتی عێراقی ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە نرخی 100 دۆلار لە 146 هەزار دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار دابەزێنن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكانیش گۆڕانكاری بەسەردا بێت و بەراوردە بە دوو هەفتەی ڕابردوو هەر 100 دۆلارێك نزیكەی 25 هەزار دینار دابەزێوە، لایەنە پەیەندیدارەكانیش جەخت دەكەنەوە بەو هۆیەوە نرخی كاڵاو شەمەكیش دادەبەزێت.

ئاوێنە: عەتا محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان  ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق  زیاد لە %80 ی ئەو كاڵاو كەرەستانەی كە ڕۆژانە بەكاریان دەهێنین لەدەرەوە هاوردە دەكرێت و هاوكات مامەڵەكانیش بە دۆلار دەكرێن، بۆیە هەر بەرزبوونەوەیەك لە نرخی دۆلار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە لە نرخی كاڵاو شمەكیش.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و بەهۆی ناجێگری نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخەكەی ببووە هۆی ئەوەی جووڵەی بازرگانیش كەم ببێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە كۆگاندا كاڵاو خۆراك و شەمەكی پێویست بوونی هەبوو ئەوەش وایكرد كە نرخەكان بەخێرایی بەرز نەبنەوە، هەرچەندە لەم دواییانەدا كەمێك نرخەكان بەرز بوونەوە، بەڵام بەدووبارە دابەزینی نرخی دۆلار نرخی كاڵاو شەمەكیش دادەبەزێت.

جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكاران جەخی لەوەشكردەوە، بەردەوام لە هەماهەنگیدان لەگەڵ بازرگانان بۆئەوەی كۆگاكان پڕبن لە خۆراك و شمەك، لەگەڵ ئەوەشدا بەدابەزینی زیاتری نرخی دۆلار نرخی كاڵاو شەمەكیش زیاتر دادەبەزێت ئەوەش لەبەرژەوەندی گشتیدایە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×