"بەیاننامەی کەمپینی (هانا) بۆ "پشتیوانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان
  2023-02-08       489       

کەمپینی هانا داوا دەکات "وەک ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی خۆمان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین لەناوخۆو دەرەوەی کوردستان بەشداری هەڵمەتی کۆمەک کۆکردنەوە بکەن".

ئاوێنە: دەقی بەیاننامەکە:

هاوڵاتیانی بەرێز وەک دەزانن بەهۆکاری بومەلەرزەکەی 6/ 2/ 2023 لە باکورو ڕۆژاوای کوردستان هەزاران کەس لەڕۆڵەکانی گەلەکەمان گیانیان لەدەستداوەو خەڵکێکی زۆریش بریندارو کارەساتبارو بێ ماڵ و حاڵ بوون، لەم کاتەدا لەلایەک بەهۆی سەرماوسۆڵەی زۆرەوە ئەو خەڵکە بێدەرەتانە بێ پۆشاک و سوتەمەنی و خێمەو داوو دەرمانن، لەلایەکی تر قەبارەی زیانەکان زۆر گەورەو فراوانە پێویستیان بەکۆمەک و پشتیوانی ناوخۆیی و جیهانی هەیە .

 لەو ڕوانگەیەوە ئێمە لەکەمپینی ( هانا ) وەک ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی خۆمان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین لەناوخۆو دەرەوەی کوردستان بەشداری هەڵمەتی کۆمەک کۆکردنەوە بکەن و بەهەرشێوازێک بۆیان دەکرێت و دەلوێت قۆڵی مەردانەی لێ هەڵبماڵن و درێغی نەکەن هەتا بەهیمەتی هەمووان بتوانین لەئازارو مەینەتیەکانی ئەو خەڵکە لێقەوماوانە کەم بکەینەوە ، با هەموومان بەشداری ئەم هەڵمەتە نیشتیمانیە بکەین . هاوکاریەکانتان لە خەم و مەینەتیەکانیان کەم ئەکاتەوە .

تێبینی : شوێنی وەرگرتنی کۆمەک / کارگەی جگەرەی سلێمانی تەنیشت پارکی نالی کات 9ی بەیانی تا 5 ی عەسر
 کەمپینی هانا 7/2/2023

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×