داوا دەکرێت مریشک لە تورکیاوە هاوردە نەکرێت
  2023-02-09       555       

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان داوای کردووە مریشک لە وڵاتی تورکیاوە هاوردەنەکرێت، چونکە ئەنفلوەنزا لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.

ئاوێنە: نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاندووە، “حکومەتی تورکیا رایگەیاندوە پەتای ئەنفلوەنزای باڵندە لەجۆری H5N1 لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ئەوەی پشتراستکردووەتەوە کە ئەم پەتایە هەیە و پەتایەکی زیانبەخشە و کاریگەریی هەیە لەسەر ئاسایشی خۆراک و سەلامەتیی هاوڵاتییان”.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوای لە حکومەتی هەرێم کرد، بێتە سەرخەت و هاوردەکردنی بەرهەمی مریشکی بەستوی وڵاتی تورکیا قەدەغە بکات تاوەکو هاوڵاتییان توشی نەخۆشی و پەتاکە نەبن.

جەختیشیکردەوە، “لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی مریشکی ناوخۆ بەتەواوی خواستی ناوخۆیی پڕدەکاتەوە و توانای هەناردەکردنیشمان هەیە، پێویستمان بە هاوردەی مریشکی بەستوو نیە وە بەرهەمێکی زۆری میشک لەناو هۆڵەکانی بەرهەمهێناندایە، گەر ئەو پەتایە بێتە کوردستان زیانێکی زۆر بە خاوەن پڕۆژەکان دەگەیەنێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×