"ئەو سێ رۆژەی کراوەتە پشوو بۆئەوەیە زیاتر لە دۆخی بوومەلەرزە ئاگاداربین"
  2023-02-09       521       

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە راگەیاندنی سێ رۆژ پشوو رایگەیاند، ئەو سێ رۆژەی کراوەتە پشوو، بۆئەوەیە زیاتر لە دۆخی بوومەلەرزە ئاگاداربین، بە مەبەستی پاراستنی ژیان و سەروماڵی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: ئەمرۆ پێنجشەممە 9ـی 2ـی 2023، جوتیار عادل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سووریا، رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت پێشنیازی کەمپینێکی کۆکردنە و گەیاندنی کۆمەکی کردووە بۆ هاوکاریکردنی هەردوو وڵات، ئەنجوومەنی وەزیرانیش پێشنیازەکەت پەسەند کردووە.

وتەبێژی حکومەت راشیگەیاند، بۆ رێکخستنەوە و ئاراستەکردنێکی دروستی ئەم کەمپینە، پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان بەم ئەرکە راسپێردران، کە ئەمەش عورف و یاسایەکە بۆ کاتی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتێکی لەم جۆرە.

هەروەها، سوپاسی هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دەستپێشخەرییان لە پێشکەشکردنی هاوکاری لەو کەمپەینەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی ئێمە ئێستا لە تورکیان و لەکارەکانی خۆیان بەردەوامن، نزیکەی 84 کارمەندی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە تورکیایە و لە هەوڵی ئەوەشداین، بچنە سووریا، هەندێک بەربەست هەیە بۆ چوونە سووریا کە هیوادارین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چارەسەر ببن و هاوکارییەکانمان بگەن بەوێش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×