عێراق دەستیکردە جێبەجێکردنى مەرجەکانى ئەمەریکا و بڕیارێکى توند دژى قاچاخچیەکانى دۆلار ڕاگەیاند
  2023-02-09       825       

لەڕاگەیەنراوێکدا عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق، هەڕەشەی سزادانی توندی ئەو کەسانە دەکات کە قاچاخچێتی بەدۆلارەوە دەکەن.

ئاوێنە:  وەزیرى ناوخۆ داواشى لەهێزە ئەمنییەکان کردووە ، کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکانی عیراق بکەن و رێگە بەبردنە دەرەوەی دۆلار نەدەن و لەهەمان کاتیشدا تەئکیدی لەوەکردوەتەوە ،کە قاچاخچییەکانی دۆلار "ڕووبەڕووی سزای زۆر توند دەبنەوە".

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "كەس جورئەتی نەبوو ڕوبەڕوی پرۆسەی بەقاچاغبردنی دۆلار ببێتەوە، تا ئەمریكا هات ئەوەیكرد".

وەزیرانی عێراق باسى لەوەش کرد: "كەس جورئەتی نەبوو ڕوبەڕوی پرۆسەی بەقاچاغبردنی دۆلار ببێتەوە, تا ئەمریكا هات ئەوەیكرد، بۆیە ئەمریكا هاوبەشێكی ستراتیژى عێراقە".

ئەوەشى خستۆتە ڕوو:"لەسەر سێ‌ خاڵ لەگەڵ ئێران ڕێككەوتوین بۆ پاراستنی سنورەكان، بەمزوانە لەبەغداد واژوو دەكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×