وەزیری تەندروستی: نزیكەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكیمان بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزە ناردوە
  2023-02-09       1121       

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتوان بومەلەرزەی تورکیا رەوانە کردوە.

ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆمەک و هاوکاری هەرێمی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەی تورکیا و سوریا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان هەڵمەتی کۆکردنەوە کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: "وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لێکردوین دەرمان و پێداویستی تەندروستی زیاتر پێشکەش بە وڵاتەکە بکەین، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی تورکیا پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەیە، لەسەر رەزامەندیی و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمو ئامادەییەکی بۆ هاوکاری پیشانداوە، وەکو وەزارەتی تەندروستی بەشدارین لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە".

وەزیری تەندروستی ئاشکراشی کرد: "تائێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزە رەوانە کردوە، هاوکات دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی زۆری پزیشکی رەوانە کردوە و بەشێکی دیکەشی ئامادە کردوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×