وەزارەتی رۆشنبیری بەهۆی بومەلەرزەكەی كوردستانی باكورو رۆژئاواوە هەمو چالاكییەكی ئاهەنگئامێز رادەگرێ
  2023-02-09       356       

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەكەی كوردستانی باكورو رۆژئاواوە، بڕیاریداوە هەمو چالاكییەكی ئاهەنگئامێز لە سەرجەم فەرمانگەكانیدا رابگرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"لەچەند ڕۆژی رابردودا بومەلەرزەیەکی بەهێز، باکورو ڕۆژئاوی کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دو بەشەی کوردستان، بڕیاریدا هەمو چالاکییەکی ئاهەنگئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە سنوری وەزارەتماندا ڕابگیرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×