پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ
  2023-02-09       532       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات تا نیوەشەوی ئەمشەو كەمێك بەفر بارین لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام بێت و سبەی هەینی، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت.

ئاوێنە: كەشناسی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە"تا نیوەشەو ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەلاتى هەرێم بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور و لەهەندێ ناوچە پەڵەهەور دەبێت و سبەى نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزن و شەختە دروست دەبێت لەو ناوچانەى بەفری لێباریوەو کەش زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستى هەرێم."

ئاماژەی بەوەشداوە كە " سبەى هەینى ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە."

كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا بڕی باران بارینی 12 سەعاتی لە هەندێك لەناوچەكانی هەرێم بڵاوكردۆتەوە كە بەم جۆرەیە:

هەولێر 7.4 ملم

پیرمام 2.3 ملم

سلێمانى 1.5 ملم

دهۆک 1.3 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 6.6 ملم

بازیان 2.2 ملم

دوکان 6.4 ملم

هەڵەبجە 4.6 ملم

هەڵشۆ 5.4 ملم

کانى ماسى 5.6 ملم

مانگیش 2.6 ملم

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×