كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەورو هەوری تەواودا بێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزببنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەورو نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت ، نزمترین پلەی گەرمی بە نزمی دەمێنتەوەو بەرزترین پلەش بە یەك تا دو پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەورو نیمچەهەوردا دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرماش بە یەك تا دو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 11، سلێمانی: 9، دھۆک: 9، کەرکوک: 13، ھەڵەبجە: 10، سۆران: 5، گەرمیان: 15 پلە.