به‌هۆی ته‌رخاننه‌كردنی پاره له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، كاركردن له‌ڕێگای كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان به‌ته‌واوی ڕاگیراوه‌و به‌ڵێنی ته‌رخانكردنی 200 ملیۆن دیناری هه‌فتانه بۆ ئه‌و ڕێگا نه‌براوه‌ته سه‌ر. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش قوباد تاڵه‌بانی به‌به‌رپرس ده‌زانێت.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌نوسینێكدا ڕایگه‌یاندووه، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی ڕێگای كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان وتویه‌تی ئه‌گه‌ر پاره‌ی بۆ خه‌رج نه‌كرێت ئاماده‌نییه كار بكات، به‌وپێیه‌ی بڕی پێنج ملیار دیناریان لای حكومه‌ته‌و تائێستا پێیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح نوسیویه‌تی، به‌هۆی ته‌رخاننه‌كردنی پاره، كاركردن له‌ڕێگای كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان به‌ته‌واوی ڕاگیراوه و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی، كه وترا هه‌فتانه 200 ملیۆن دینار بۆ ئه‌م ڕێگا ته‌رخانده‌كرێت نه‌براوه‌ته سه‌ر، ئه‌وه‌ش "جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت لێی به‌رپرسه."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان پرۆژه‌ی هه‌ر زۆنێك له‌داهاتی ئه‌و زۆنه خۆی ته‌رخان ده‌كرێت، به‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌م ڕێگایه‌و هه‌مو پرۆژه‌كانی دیكه له‌داهاتی سلێمانی بێت، به‌ڵام به‌بیانوی نه‌بوونی پاره 971 پرۆژه له‌سنوری سلێمانی ڕاگیراوه.