لەسەر ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان سکاڵایەک لە دژی کازمی تۆمارکرا
  2023-02-10       655       

عودەی عەواد پەرلەمانتاری فراکسیۆن سادیقون لەپەرلەمانی عیراق سکاڵایەکی یاسایی لەدژی هەریەک لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی پێشووی عیراق تۆمار کرد لەبەرامبەر رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان و وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێکردووە رەوانە کردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم پێچەوانەی یاساو دەستوور بووە.

ئاوێنە: ئەوەش دواى ئەوە دێت، لەلایەن دادگاى فیدراڵى عێراقەوە بڕیارى ڕەوانە کردنى پارە بۆ هەرێم قەدەغەکرا و تائێستا چارەسەرێکى یاسایى و سیاسیش بۆ ئەو پرسە ڕانەگەیەنراوە بەڵام حکومەتى عێراق پێشنیارى کردووە ٢٠٠ ملیارەکە بەقەرز بۆ هەرێم ڕەوانە بکات و حکومەتى هەرێمیش دەڵێت ئێمە قەرزمان ناوێت ئەوە شایستەى دارایى هەرێمە".

ئەو پەرلەمانتارەى کە سکاڵایەکى نویێ لەسەر هەرێم تۆمار کردووە  سەر بەو حزبەیە کە هاوپەیمانى لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا لەچوارچێوەى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەتتدا هەیە و بەباڵى سیاسى گروپەکەى خەزعەلى دادەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×