کەشناسی: ئەم هەفتەیە باران و بەفر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
  2023-02-10       752       


کەشناسی ئاشکرایکردووە لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت.

ئاوێنه‌: دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران دەبێت و ئەگەری بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

رۆژی یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامدەبێت.

رۆژی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×