سودانی ھەڕەشەی داخستنی كەمپەكانی دیموكرات و تەسلیمكردنەوەیان بە ئێران دەكات
  2023-02-10       918       

موحەمەد شیاع سودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، لەسەر چارەنوسی پەكەكەو دیموكرات لە خاكی عێراقدا، زانیاری مەترسیدار دەخاتە ڕو، ھەڕەشەی داخستنی كەمپەكانی دیموكرات و تەسلیمكردنەوەیان بە ئێران دەكات.

 

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، بەو رۆژنامەیەی وتووە،لەگەڵ هەردوو دەوڵەتی ئێران و توركیا لەسەر خەتین، لەگەڵ ئێران بەرەو ئەوە دەچین كە كۆنوسێكی هاوبش ئیمزا بكەین لە لیژنەی ئەمنی كە هەرێمی كوردستانیش تیایدا بەژدارە و لەسەر سێ‌ خاڵ رێكەوتوین:

یەكەم:سوپای فیدراڵی پاراستنی سنورەكان لە ئەستۆ بگرێت
دووەم:كەسانی داواكراو تەسلیمی ئێران بكەینەوە كە بەپێی فەرمانی داگا بڕیاری دەستگیركردنیان هەیە.
سێیەم:رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت كە چەكی پێ بێت یان سەربازگەی دروست بكات.

هەروەها ووتی ئەمانە لێرەن وەك پەناهەندە نەك وەكو ئۆپۆزسیۆن.

رۆژنمامەكە لێی دەپرسێت:مەبەستت پەكەكەیە، لەوەڵامدا سودانی دەڵێت بەڵێ‌ مەبەستم پەكەكە و دیموكراتی ئێرانیشە،ئەمانە دەمێكە لەعێراقن،بەڵام وەكو پەناهەندە نەك وەك چەكدار و دروستكردنی سەربازگە وەكو ئەوەی لە كەناڵە ئاسمانیەكانەوە دردەكەون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×