2023-02-10   1974     
تروسکە سادقی
تروسکە سادقی، ژنه رۆژنامه‌نووس‌و په‌یامنێری ناسراوی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و فشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بەناچار هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا به‌جێهێشت.
ئاوێنە: تروسکە سادقی، وه‌ك په‌یامنێری هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق، بۆ كه‌ناڵی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمێك له‌رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵه‌كه كاری ده‌كردو ئه‌و كه‌ناڵه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، وه‌ك ناوه‌ندێكی نه‌یار و دنه‌ده‌ری "تیرۆر" وه‌سف ده‌كرێت.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، به هۆی مه‌رگی "ژینا ئه‌مینی"یه‌وه، تروسکە سادقی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر، ئینستاگرام، تێلیگرام، كلابهاوس و فه‌یسبووك چالاكانه رووماڵی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی ئێرانی ده‌كرد و به‌و هۆیه‌وه ببووه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌واڵ و زانیاری بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی و خه‌ڵكی ئێران.
سادقی، له عێراقدا، له لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و په‌یامی خوێناوی بووه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ‌كرد و له كه‌ناڵه‌كانی خۆیانیشه‌وه، تۆماری تایبه‌تی ڤیدیۆییان وه‌ك په‌یامی هه‌ڕه‌شه له دژ بڵاوكرده‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و فشارانه‌ی سوپای پاسداران و ئیتڵاعات له‌سه‌ر چالاكوانان و لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا درووستیكردن، دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی سوپای پاسداران، تروسکە سادقی، ناچار هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت و ڕوویكرده فه‌ره‌نسا.
تروسکە سادقی، ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه په‌یامنێری سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئێران ئینته‌رناشناڵه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانی شه‌قامی عێراق، ڕه‌وشی ژیانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق له ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقدا و توانیبووی به كاره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئازار و مه‌ینه‌تی گه‌لانی عێراق پیشانی ڕایگشتی ئێران و جیهانی ئازاد بدات، هه‌روه‌ها ببێته ده‌نگ و ڕه‌نگی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌ن و پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای بایه‌خدانی كه‌ناڵه‌كه‌ی به پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، تروسکە سادقی، له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه میدیاییه‌كانییه‌وه، توانیبووی ڕووی گه‌شی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته موزاییكییه ئایینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كوردستان پیشانی ڕایگشتی ئێران و جیهان بدات، كه‌ناڵه‌كه‌ی بكاته سه‌كۆیه‌كی گرنگی ناساندنی هه‌رێمی كوردستان به فارسزمانه‌كانی جیهان.
تروسکە سادقی، له (2005)ـه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، له هه‌ولێر درێژه‌ی به خوێندن داوه، به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری كشتووكاڵیدا به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌زموونی زیاتر له (10) ساڵ كاری ڕۆژنامه‌نووسی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای وتار و بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی، له بواری ئه‌ده‌بیاتیشدا خاوه‌نی چه‌ندین ده‌قی شیعرییه.