شەوی رابردو زارا محه‌مه‌دی مامۆستای زمانی كوردی كه سزای 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو، دوای زیاتر له ساڵێك له زیندان ئازادكرا.
ئاوێنە: زارا محه‌مه‌دی كه له گرتوخانه‌ی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه زیندانی كرابو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی دوێنێ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خۆی و پارێزه‌ره‌كه‌ی ئازادكراوه.
زارا محه‌مه‌دی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "منیان به شێوازێكی به‌په‌له و بێ ئاگاداری پارێزه‌ره‌كه‌م له به‌ندیخانه ده‌ركردوه".
ده‌شڵێت: "من پێشتر هه‌م خۆم به به‌ندیخانه‌م راگه‌یاندبو هه‌م له رێگه‌ی پارێزه‌كه‌مه‌وه به ده‌ستگای دادوه‌ری رامگه‌یاندبو كه به‌هیچ شێوازێك داخوازی لێبوردن پێشكه‌ش ناكه‌م و ئه‌م داخوازییه‌م قه‌بوڵ نییه، چونكه باوه‌ڕم به راستی رێگاكه‌م هه‌یه".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "من باوه‌ڕم به رێگه و بیره‌كانم هه‌یه و تا كۆتایی ژیانم درێژه‌ده‌ری بیر و رێگه و ئامانجه‌كه‌مم".
زارا محه‌مه‌دی له‌دایكبوی گوندی سه‌راوڵه‌ی شاری دێولانی سه‌ر به پارێزگای سنه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بڕوانامه‌ی كارناسی باڵای جیۆپۆڵه‌تیكی له زانكۆی بیرجه‌ند وه‌رگرتوه.
ئه‌و چالاكوانی مه‌ده‌نییه و ماوه‌ی 10 ساڵه له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سنه و ناو شاری سنه وانه‌ی كوردی ده‌ڵێته‌وه. پێش شه‌ش ساڵ یه‌كێك بو له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیی نۆژین، دواتر به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و رێكخراوه، وه‌كو سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپ و دەستە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابو. دەرچونی سزای 10 ساڵ بەندکران بە تۆمەتی پێکهێنانی گروپ لە کاتێکدایە کە زارا محەمەدی، تەنیا ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بوە و دادگا ئەو ئەنجومەنەی لە هەمو تۆمەتەکان بێ بەری کردبو.
بۆ بینینی ڤیدیۆكە لێرە كلیك بكە