لە سەردەشت كۆڵبەرێك بەتەقەی راستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژرا
  2023-02-11       329       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، شەوی رابردو كۆڵبەرێك لە ناوچە سنورییەكانی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەتەقەی راستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە.

ئاوێنە: رێكخراوەكە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، کاتژمێر 100ی شەوی رابردو هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوەو بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە نای (حسێن محەممەدی) كوژراوە كە خێزاندار و باوکی دو منداڵە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی پەڕینەوە لە سنوری “نۆکان” کراوەتە ئامانج و تەقەی لێ کراوە.

رێكخراوی هەنگاو وتویەتی، تەرمی ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×