كەشناسی هەرێم: سبەی لەم ناوچانە بارینی بەفرو باران دەستپێدەكاتەوە
  2023-02-11       995       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە) بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی لە باكوری خۆرهەڵاتی هەرێم باران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی بە 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی یەكشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی باران لە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 10، سلێمانی: 7، دھۆک: 10، کەرکوک: 14، ھەڵەبجە: 9، سۆران: 6، گەرمیان: 17 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×