گواستنەوەی پارەی كاش بۆ دەرەوەی وڵات لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل راگیرا
  2023-02-11       524       

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل راگرتنی گواستنەوەی پارەی كاشی بۆ دەرەوەی وڵات لە رێگەی دەروازەكەیانەوە راگەیاند.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتویەتی، بەپێی دوایین رێنمایی، گواستنەوەی پارەی كاش لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات لە دەروازەكەمان راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە زانیاریی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستۆتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×