ئومێد سەباح: ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێمی دەچێتە بەغدا
  2023-02-11       473       

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەفدی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون بۆ گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئاوێنە: ئومێد سەباح، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە"لەسەر بڕیارو راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەکەوین بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا."

وتوشیەتی"ئەم سەردانەی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غازو بودجەو ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی تر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×