به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، "بەبەھای ٣-٤ ملیار دۆلار به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خەریکی تاڵان‌کردنی زەوی کەلارو گەرمیانن، بێ ئەوەی یەک دینار سودی بۆ شارەکە ھەبێت".
ئاوێنه: دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "ئەو تاڵان‌و دزییەی لەزەوی کەلار دەستیپێکردوە بەھاکەی ٣-٤ ملیار دۆلارە، خەڵکێکی زۆر لەئاستی باڵای حکومەت، ئیدارەی گشتی، حزبی، ئیدارەی خۆجێیی، سلکی ئەمنی و دەڵاڵی بەرپرسان تێوە گلاون".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "ھیچ یەکێک لەو زەویانەی دیاریکراون‌و دراون مۆڵەتیان نیە، ھەندێک لەوانە ڕاستەوخۆ فرۆشراونەتەوە یان قوباد تاڵەبانی خۆی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسەرمایەدارەکەوە کردوە، لامەرکەزی و پشتکردنە حکومەت بۆ سزادانی سلێمانی بو یان بۆ ئەم جۆرە لە تاڵانی!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، "ڕێڕەوی لافاو، چەم، باغی ١٠٠ ساڵەو چەندین شوێنی مەترسیدار دراون‌و ھیچ ڕێڕەوێکی لافاو بۆ کەلار نەماوەتەوە، ھەندێک وەبەرھێن لە ٪٤٠ کەمتر پشکی خۆی لەمامەڵەکان خەمڵێنراون ٪٦٠ بۆ کێ دەچێت؟ لوتکەی دەسەڵات لەحزب‌و حکومەتی ئەم زۆنە بەرپرسیارن لەم تاڵانی و گەندەڵیە."
دابان محه‌مه‌د نوسیویه‌تی، "لەمڕۆوە (ی.ن.ک)، یەکێتی زەوی فرۆشانی کوردستانە، زەوی‌و کۆمپانیاو ھاوپشک‌و شەریکەکانیان‌و بەھاوو مەترسی پرۆژەکان بڵاودەکەمەوە."