به‌بێ یه‌كێتی، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا
  2023-02-11       683       


به‌بێ به‌شداری ئه‌ندامانی تیمی یه‌كێتی، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غداو به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاریش، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌فدی هه‌رێم گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسای بودجه‌و یاسای نه‌وت و غازو مادده‌ی 140  ده‌كات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وه‌فدەکەیان بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێک "لەسەر ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا." 

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت، "ئامانج لە سەردانی وه‌فدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لە سەر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق و پڕۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی 140 و چەند دۆسیەیەکی دیكه‌."
 
وه‌فدەکەی هەرێمی کوردستان پێكهاتون له‌ ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری وه‌كو سه‌رۆكی وه‌فد و ئه‌ندامێتی كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت، د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خالد هادی چاوشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا و جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌ت، ستافی هه‌ردو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×