به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی ئیمارات به‌ڕێكه‌وت.
ئاوێنە: هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی شوباتی 2023 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان كه له شاری دوبه‌ی له رۆژانی 13-15 فێبریوه‌ری (شوبات) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران و بیرمه‌ندان و خاوه‌نكارانی عه‌ڕه‌بی و هه‌رێمی و جیهانی ده‌بێت .
لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان، ساڵانه له دوبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌مساڵ زیاتر له 20 سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و 250 وه‌زیر و هه‌زاران به‌رپرسی حكومی تێیدا به‌شدار ده‌بن.