كه‌شناسی: ئەگەرى بارانبارین هه‌یه‌ و كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت
  2023-02-12       468       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى وهەولێر هەیە و سبه‌ینێش ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور ده‌بێت و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ناجێگیریەکى کورت خایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى وهەولێر هەیە لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆ کۆتاى پێدێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کەشى ناوچەکە بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى بارانبارین بەڕێژەیەکى کەم لە سەر بەشێک لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی دوشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور ده‌بێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک :  12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   11 پلەى سیلیزى
سۆران:  7پلەى سیلیزى
گەرمیان :  16 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×