سه‌رۆكى په‌رله‌مان: كه‌س له‌ئێمه‌ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ پارێزراو نییه‌
  2023-02-12       662       

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، هیچ کەسێک لەئێمە لەکۆمەڵگه‌دا پارێزراونییە، ده‌شڵێت:"ئەوەی لەسەر ئاستی كۆمەڵگە هەیە بەناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە، سەربڕینی ئازادی ڕادەربڕینە".

ئاوێنە: ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی وتارێكیدا لەكۆنفرانسی بەرەو ئایندەیەكی باشتر بۆ ئازادی بیروڕا لەهەرێمی كوردستان وتی:"بۆئەوەی مومارەسەی ئازادی ڕادەربڕین بكەین، پێویستمان بەكەرەستەكانێتی‌و كێ مومارەسەیان دەكات، لەو ڕوەوە كێشەی بۆشایی یاسامان نییەو باشترین یاسامان لەناوچەكەدا هەیە بۆ خۆپیشاندان‌و كاری ڕۆژنامەوانی‌و بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی، بەڵام كێشەمان لەگەڵ جێبەجێكردنیدایە".

دەشڵێت:"لەسەر ئاستی كۆمەڵگە لەقەیرانداین، هیچ یەكێكمان پارێزراونین، تەخوین دەكرێین‌و دەبوخزێنرێین‌و دەكەوینە بەردەم مەترسی، ئەوەی لەسەر ئاستی كۆمەڵگە هەیە بەناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە، سەربڕینی ئازادی ڕادەربڕینە، فەرهەنگی جوێندان هاتۆتە ناو كۆمەڵگەوەو خەریكە دەبێت بەكلتورو چارەسەركردنی قورسە، دەبێت یاسایەكمان هه‌بێت بۆ ڕێگرتن لەڕق لێبونەوە".

لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ‌و ئازادی ڕادەربڕینەوە سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وتی:"ئەو هەموو ڕاپۆرتەی لەسەر دۆخی ڕۆژنامەوانی‌و ئازادی ڕادەربڕین هەیە بەنكۆڵی لێكردن چارەسەرنابن‌و ڕاپۆرتەكان بەشێكی زۆری ڕاستیان تێدایە، ڕەتكردنەوەی بەردەوامی دۆخەكە چارەسەرناكات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×