پۆلیسی هه‌ولێر رایگـه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به نۆ گولـلـه له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زورانییه‌وه كوژرا.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (فه‌رمان عه‌بدولخالق)، كه دووكاندار بووه له بازاڕی نیشتمانی هه‌ولێر، به نۆ گولـلـه له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زورانییه‌وه كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ "كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی" ده‌گه‌ڕێته‌وه، لەئێستادا ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر ره‌وانه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامن.