عومەر گوڵپی: بەرپرسان خەڵك ناچار دەكەن بچن شوقەكانیان بكڕن
  2023-02-12       630       

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە كۆڵان و گەڕەكەكانی شاردا بەشی ئاوی گەرم كارەبا بە خەڵك نادەن، بۆ ئەوەی خەڵك ناچاركەن بچێت لە سیتیەكانی ئەوانا شوقەیەك بكڕێت و بیكەنە كرێچی خۆیان.

ئاوێنە: عومەر گوڵپی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، لە زۆرینەی شارەكاندا كارەبا بۆ 4 تاوەكو 6 كاتژمێر كەمبووەتەوە، ئەمەش نەوەك بەشی گەرمكردنەوەی ماڵ ناكات، بەڵكو ئاوی گەرمیش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بۆ خێزانێك دابین ناكات.

رونیشیكردووەتەوە، ئەم سیاسەتە تەنها و تەنها پاڵنانە بە هاوڵاتیەوە تاوەكو ئەو خانووەی بە هەزار كولەمەرگی كڕیویەتی بیفرۆشێت و بچێت لە یەكێك لە سیتییەكاندا كە زۆرینەی هی بەرپرس و كۆمپانیا حزبیەكانیانن شوقەیەك بكڕێت.

هەر بەپێی وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە، بۆ ئەوەی بێجگە لە ساغكردنەوەی یەكەكانیان، مانگانە بە پارەی كارەبا و خزمەتگوزاریی بیكەنە كرێچی خۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×