پاسەوانی سنوور.. هۆشدارییەک بۆ ئەوانەی فۆرمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە
  2023-02-12       596       

ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن کەسی نەناسراوەوە پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکرێت کە فۆڕمی پاسەوانی سنوریان پڕکردووەتەوە و داوای پارە دەکەن بۆ دامەزراندنیان، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراقیش دووپاتیدەکاتەوە کە، "بەناوی دامەزراندنەوە پارە بە ھیچ کەسێک نەدەن."

ئاوێنە:  ئەمرۆ یەکشەممە 12ـی 2ـی 2023، عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، تا ئێستا کاتی راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانە "دەستنیشان نەکراوە کە لە پاسەوانی سنور دادەمەزرێن"، بەڵام زانیارییان پێگەیشتووە بەناوی دامەزراندنەوە فێڵ لە ھاوڵاتیان دەکرێت و ماوەی چەند رۆژێکە چەند کەسێک پەیوەندیی دەکەن بەو کەسانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و پێیان دەڵێن بڕە پارەیەک بدەن ناویان لە لیستی دامەزراندن دێتەوە. 

وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق داوا لە ھاووڵاتیان دەکات ھیچ کەسێک پارە بە ئەو کەسانە نەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق 2621 کەس دادەمەزرێنێت، بەڵام لە سەرانسەری وڵات دوو ملیۆن و 182 ھەزار کەس لینکەکەیان پڕکردووەتەوە و دوای تەواوکردنی رێکارەکان لەلایەن دەستەیەکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوە پەیوەندیی بەو کەسانەوە دەکرێت کە کۆدیان بۆ ھاتووەتەوە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×