مەسرور بارزانی‌و جێگری سەرۆکی ئیمارات كۆبونه‌وه‌
  2023-02-12       455       


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری دوبەی لەئیمارات, لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبوەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، لەکۆبونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون،  برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەشدراوه‌، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "شێخ محەمەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی حكومی‌ گه‌یشته‌ ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لەشاری دوبەی لە رۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×