وەزارەتی دارایی: پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری بڵاوبونەوەی دراوی ساختە بن لەکاتی مامەڵەکردندا
  2023-02-12       471       

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویستە ئاگاداری بڵاوبونەوەی دراوی ساختە بن لەکاتی مامەڵەکردندا.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، "ماوەیەکە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادیکردووەو وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لەهاوڵاتیان دەکات زیاتر  چاو کراوەبن لەکاتی مامەڵەکردن بەجۆرەکانی دراو تا توشی زیان نەبن."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوبەرایەتی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانکەکان کردۆتەوە تا زیاتر چاو کراوەبن لەکاتی مامەڵەکردن بەدراوەکان، بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەکان و نوسینگەو کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکرێتەوە تا هەموان زیاتر بەئاگا بن لە بڵاوبونەوەی دراوی ساختەو مەترسیەکانی.  

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌شڵێت، "لەماوەی ڕابردودا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختە لەجۆری ٢٥ هەزاری‌و ٥٠ هەزاری‌و دۆلاری ئەمریکی ساختە لەجۆری ٥٠ دۆلاری‌و ١٠٠ دۆلاریدا گیراوەو ڕێکاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە ئەنجامدراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×