ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات -هه‌سه‌ده- شه‌هیدبونی شه‌رڤانێكی له‌گوندێكی شاری كۆبانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای توركیا ئوتومبێلێكیان له‌گوندی مەنازی شاری کۆبانی كردۆته ئامانج‌و له‌ئه‌نجامێكدا شه‌رڤانێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌هیدبووه كه سه‌ردانی كه‌سه نزیكه‌كانی له‌و گونده كردووه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لەکاتێکدا جیهان بەردەوامە لەناردنی تیمی فریاگوزاری و هاوکاری بۆ قوربانیانی ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەی کە تورکیا‌و سوریای گرتەوە، هەروەها هەوڵی ڕزگارکردنی لێقەوماوان لەژێر داروپەردوی بینا ڕوخاوه‌كان به‌رده‌وامه، "دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لەبه‌ئامانجکردنی ئێمە‌و ناوچەکانمان بەبەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چەک".