وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، له‌مڕۆوه نرخى به‌نزین بۆ هه‌ردوو جۆرى نۆرماڵ‌و موحه‌سه‌ن هه‌رزان ده‌بێت.
ئاوێنە: بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممەوه نرخی هەردوو جۆری بەنزینی نۆرماڵ‌و موحەسەن دادەبەزێت.
به‌وته‌ى وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار‌و بۆ جۆرى موحەسەنیش 25 دینار دادەبەزێت، بەڵام نرخی بەنزینی سوپەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.