ئەحمەد وشیار: لە فڕۆکەخانەی هەولێر 100 دۆلار بە 132 هەزارە
  2023-02-13       636       

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار.

ئاوێنە: ئەحمەد وشیار، بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق رەزامەندی دا ئاڕ تی بانک لە فڕۆکەخانەی هەولێر 100 دۆلاری ئەمەریکی بە بەهای 132 دیناری عێراقی بە گەشتیاران بفرۆشێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمەریکی بە بەهای 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

ئەحمەد وشیار وتیشی: هەوڵی بردنەدەرەوەی دۆلار هەبووە و رێگریمان لێکردووە.  

بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر باسی لەوەکرد، لە ماوەی رابردوو گەشتیارێک هەوڵیداوە بڕی 580 هەزار دۆلار بە شێوەیەکی نایاسایی بباتە دەرەوە.

بە وتەی ئەحمەد وشیار، ئامێرەکان ئەو بڕە پارەیەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پشکنەرە پێشکەوتوەکانی فڕۆکەخانە ئاشکرایان کردووە و دواتر رەوانەی دادگا کراوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر راشیگەیاند، گەشتیاران تەنیا دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە دەرەوەی وڵات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×