حکومەت ڕێگەی نەدا تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ ھۆڵی نەشتەرگەری دەربەندیخان نۆژەن بکەنەوە
  2023-02-13       383       

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣ى شوباتى ٢٠٢٣، تیمى ئەندازیارى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چوونە شارى دەربەندیخان بەمەبەستى نۆژەنکردنەوەى هۆڵى نەشتەرگەرى شارەکە کە لەساڵى ٢٠١٧ ەوە بەهۆى بومەلەرزەکەوە زیانى بەرکەوتووەو کارى تێدا ناکرێت، بەڵام لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارى حکومیەوە کێشە بۆ تیمەکە دروستکراو ڕێگە نەدرا دەستبکرێت بەنۆژەنکردنەوەى هۆڵى نەشتەرگەرى شارۆچکەکە.

ئاوێنە: هیمداد شاهین وتەبێژى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەبەردەم نەخۆشخانەى گشتى دەربەندیخانەوە ڕایگەیاند، بیانو دەهێننە و ڕێگە نادەن تیمەکەمان دەستبکاتە نۆژەنکردنەوەى هۆڵى نەشتەرگەرى شارۆچکەکە و پێمانوتراوە بیناکە ببەن بۆ لاى ئەندازیارەکەیان چونکە ئەو ناتوانێت بێتە ئێرە.

چوونى تیمى ئەندازیارى نەوەى نوێ بۆ دەربەندیخان لەسەر بڕیارێکى شاسوار عەبدولواحیدى سەرۆکى جوڵانەوەکە بوو کە دواى ئەوەى ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران داوایان لێکرد بەدەم بەشێک لەداواکارییەکانیانەوە بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×