شاندی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەسەر داڕشتنەوەی پرۆژە یاسای بودجە كۆبۆوە
  2023-02-13       348       


شاندی هەرێمی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ سەرۆكی شاندی حكومەتی عیراق بۆ دانوستان كۆبۆوەو گفتوگۆیان لەبارەی یاسای بودجەو داڕشتنیەوە كردوە.

ئاوێنه‌: ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و هاوكات سەرۆكی شاندی حكومەتی عیراق بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێم كۆبۆوە. 

راشیگەیاندوە، تەوەری كۆبونەوە لەسەر یاسای بودجەو داڕشتنەوەی دەقەكانی بو بەپێی دەستور، هەروەها دوایین پێشهات و پەرەسەندنی گفتوگۆكان دەربارەی پرسی نەوت و غاز تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوە.

ئومێد سەباح راشیگەیاندوە، بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن و لێتێگەیشتن دەربارەی پرسەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆكان بەدەوام دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×