وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوە لەبارەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران دەدات
  2023-02-13       452       

وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوە لەبارەی خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەدات و دەڵیت، خشتەكانی 2020 و 2021 و نەورۆزی 2022 تەواوبون و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراون و لەوێ كاریان لەسەر دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگەندەی جیاواز لەسەر خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە، لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت خشتەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و نەورۆزی ٢٠٢٢، تەواو بون و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراون و لەوێ کاریان لەسەر دەکرێت."

 وتوشیەتی"سەبارەت بە خشتەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و نەورۆزی ٢٠٢٣، بە هەمان شێوە ئامادەکاری دەکرێت، بۆئەوەی بە خێرایی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران."

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەم قۆناغە بەدواوە تەواوی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەچێتە سەر رێچکەی خۆیی و رێکدەخرێنەوەو بەپێی کات و شایستەیی ئەفسەران، خشتەی پلەبەرزکردنەوە کاری لەسەر دەکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×