وەزیری دارایی عێراق: بە ئیرادەی حكومەت و خەڵك كێشەی بەرزبوونەوەی دۆلار چارەسەركرا
  2023-02-14       296       

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان خەریكە كاركردن لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 تەواو دەكات، دەشڵێت، "بە ئیرادەی حكومەت و خەڵك، كێشەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چارەسەركرا".

ئاوێنە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆڕبەندی دارایی عەرەبیدا رایگەیاند: ئەوان سەرقاڵن بەوەی کە كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو تەواو بكەن و دەشڵێت، دەست بە چاكسازیی گشتگیری لە ئابووریی عێراقدا دەكەن.

باسی لەوەشکرد، لەپاڵ ئەو هەنگاوانە دەستدەکەن بە دانانی ستراتیژێكی روون بۆ فرە چەشنكردنی ئابووری وڵات و بەرزكردنەوەی داهات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی پشتبەستنی عێراق بە نەوت و بوژانەوەی ئابووریشی بەندە بەوەوە، ئەوە حكومەت و دامەزراوە ئابووری و داراییەكانی عێراق، بەردەوام لە ئامادەباشیدابن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و قەیرانەكان.

لەبارەی نرخی دۆلاریشەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە ئیرادەی حكومەت و خەڵك، كێشەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چارەسەركرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×