كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له كاته‌كانی شه‌ودا له ناوچه شاخاوییه‌كان پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن و شه‌خته دروست ده‌بێت.
ئاوێنە: لە بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور. لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاویەکان شەختە دروست دەبێت بەهۆی دابەزینی پڵەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ده‌ڵێت:"نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، مه‌ودای بینینیش هه‌شت بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 15ی شوباتی 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاویەکان شەختە دروست دەبێت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11
سلێمانی: 9
دهۆک: 10
کەرکوک: 13
هەڵەبجە: 11
زاخۆ: 11
سۆران: 9
گەرمیان: 15
بەشی پێشبینی / 14- 2- 2023