د. نەرمین مەعروف غفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی بانکی ناوەندی بەفرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر، لەئەمڕۆوە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەتوانن 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بکڕن.
ئاوێنە: د. نەرمین مەعروف غفور وتیشی: ئەمڕۆ رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی سلێمانی تەواوکرا و گەشتیارانی ئەتوانن لەرێگەی لقی سلێمانی RTی بانکەوە بەپێی مەرجەکانی بانکی ناوەندی تا بڕی حەوت هەزار دۆلار بەنرخی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک سوودمەندبن لەم کارئاسانییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارە جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیش جێبەجێدەکرێت.
بڕیاری فڕۆشتنی یەک دۆلار بە 1320 دینار لە فڕۆکەخانەکان، دوێنێ لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێبەجێکرا و ئەمڕۆش لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ھەر گەشتیارێك تا حەوت هەزار دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندی پێدەفرۆشرێت، بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە:
١- هەبوونی پاسپۆرت
٢-هەبوونی تیکت
٣- تەواوکردنی بۆردینگ
٤- تەمەنی گهشتیار پێویستە سهرووی ١٨ ساڵ بێت
٥- ههر گهشتیارێك بۆی ههیه تهنیا یهكجار له مانگێكدا سوود لهم بڕیاره وهربگرێت.
پێشتر بانكی ناوهندی عێراق راگهیاندبوو کە ئەو گهشتیارانەی بۆ ئێران، سووریا، لوبنان و كۆریای باكور گەشت دەکەن، لەو بڕیارە سوودمەند نابن.