بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە
  2023-02-14       364       

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

ئاوێنە: لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و هاریکاریی زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەدا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەهێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەریان هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بووەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.

هەروەها سەرۆک بافڵ سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبیی کرد لە بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ قوربانییانی بومەلەرزەکەی سوریا و بەهاناوەچوونیان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×