داهاتی شەش مانگی نەوتی کوردستان زیاتر لە 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاربوە
  2023-02-14       451       

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، داهات و خەرجی شەش مانگی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە. ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 3 ملیار لەو داهاتە بۆ خەرجییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بوە.

 ئاوێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوتی لە ماوەی شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2022ـی بڵاوکردەوە كە لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە،  بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە چارەکی سێیەمی پاردا، لە 1-7-2022 بۆ 30-9-2022 بەمشێوەیە بووە:

- کۆی نەوتی بەرهەمهاتوو 38 ملیۆن و 730 هەزار و 175 بەرمیل.

- 35 ملیۆن و 977 هەزار و 571 بەرمیلی هەناردە کراوە.

- دوو ملیۆن و 319 هەزار و 88 بەرمیلی دراوەتە پاڵاوگەکان.

- 433 هەزار و 516 بەرمیلی بەنێوخۆ فرۆشراوە.

داهات و خەرجی نەوت لە چارەکی سێیەمی پاردا، لە 1-7-2022 بۆ 30-9-2022 بەمشێوەیە بووە:

- سێ ملیار و 116 ملیۆن و 890 هەزار و 171 دۆلار کۆی داهات.

- یەک ملیار و 513 ملیۆن و 801 هەزار و 875 دۆلار خەرجی بووە.

- یەک ملیار و 603 ملیۆن و 88 هەزار و 296 دۆلاری ماوەتەوە.

بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لە چارەکی چوارەمی پاردا، لە 1-10-2022 بۆ 31-12-2022 بەمشێوەیە بووە:

- 40 ملیۆن و 175 هەزار و 186 بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە.

- 35 ملیۆن و 876 هەزار و 96 بەرمیل هەناردە کراوە.

- سێ ملیۆن و 914 هەزار و 536 بەرمیل دراوەتە پاڵاوگەکان.

- 384 هەزار و 554 بەرمیلی بەنێوخۆ فرۆشراوە.

داهات و خەرجی نەوت لە چارەکی چوارەمی پاردا، لە 1-10-2022 بۆ 31-12-2022 بەمشێوەیە بووە:

- دوو ملیار و 452 ملیۆن و 723 هەزار و 553 دۆلار داهات.

- یەک ملیار و 261 ملیۆن و 934 هەزار و 269 دۆلار خەرجی.

- یەک ملیار و 190 ملیۆن و 789 هەزار و 284 دۆلاری ماوەتەوە بۆ موچە

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×