جارێكی تر رێگە نەدرا تیمی پارێزەران سەردانی سزادراوانی بادینان بكەن
  2023-02-14       400       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، جارێكی تر رێگە نەدرا تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان سەردانی سێ لە سزادراوان بكەن.

ئاوێنە: تیمی پارێزەرانی بادینان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی تر ڕێگە نەدرا تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان، هەریەک لە (شێروان شێروانی و شڤان سەعید و ئەیاز کەرەم) ببینن، سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسا هەفتانە پارێزەران بۆیان هەیە یەک ڕۆژ سەردانی بریکاردەرەکانیان بکەن لە چاکسازییەکان.

تیمەكە ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ رێگەپێدانی بەڕێوەبەری یاسایی چاکسازی وەرگیرابو، بەڵام لەلایەن ئەفسەرێکی بەرپرسی پاسەوانەکان ڕێگری کرا لە بینینیان بەبێ هیچ بیانویەك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تیمی پارێزەران دەستەی مافی مرۆڤ و یۆنامی و لایەنەکانی تری لەم پێشێلکارییە ئاگادارکردەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×