وەزارەتی خوێندنى باڵا: مانگى 3ی ئەمساڵ پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەرو دکتۆراو دبلۆمى باڵا دەستپێدەکا
  2023-02-14       378       

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کردو لە ئەنجامدا بڕیاریدا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرپەرشتى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى فەرمانگەکانى وەزارەت، کۆبونەوەیەکى تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنى پلانى خوێندنى ماستەرو دکتۆراو دبلۆمى باڵا بەڕێوەچو و بڕیاردرا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا دەستپێبکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاندوە، دواى تەواوبونى ئامادەکارییەکان لە داهاتوییەکى نزیکدا قۆناغبەندى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە ڕوەکانى پلان و ژمارەى کورسییەکان و ماوەى پێشکەشکردن و کاتەکانى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندن ڕادەگەیەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×